لە هەولێر کلتوور و خوانەکانی وان ناسێندرا

Arbil
هەولێر - AA
بەمەبەستی ناساندنی کلتوور و خوانەکانی وان، ژووری بازرگانیی و پیشەسازی وان لە شاری هەولێر چالاکییەکی ڕێکخست.
لە چالاکی "شەوی ناساندنی وان"دا کە لە هۆتێلێکی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف و پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو و بەرپرسانی حکوومی هەرێم و بەپرسانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەزازی وان و هەولێر و کەسایەتيیە سیاسییەکان و هاووڵاتیان بەشداربوون.
لەم چالاکییەدا لە ڕێگەی نمایشێکی ڤیدیۆیی و مۆسیقاوە کلتوور و خوانی وان ناسێندرا، هاوکات خوانی تایبەت بە وان پێشکەش بە میوانەکان کرا.