عێراق

لە ماوەی ٣٤ ڕۆژدا نزیکەی ١٠٠ چەکداری حەشدی شەعبی لە عێراق کوژراون

لە ٢٨ی مانگی شوباتی ٢٠٢٦ تا ٢ی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، نزیکەی ٧٠ ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا، کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق.

Zana Natık Kerem  | 03.04.2026 - نوێکردنەوە : 03.04.2026
لە ماوەی ٣٤ ڕۆژدا نزیکەی ١٠٠ چەکداری حەشدی شەعبی لە عێراق کوژراون

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە ئاکامی ئەو ھێرشە ئاسمانییانەدا کە لە ٢٨ی مانگی شوباتی ڕابردووەوە تا ئێستا کراونەتە سەر سەر بارەگاکانی حەشدی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، نزیکەی ١٠٠ چەکداری حەشد کوژراون.

دوای دەستپێکردنی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، گرووپە چەکدارەکانی سەربە حەشدی شەعبی لە عێراق وەک پاڵپشتیکردنی لە ئێران لە ڕێگای ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆنەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندی و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە.

لە وەڵامدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٣٤ ڕۆژدا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، بە چڕی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبییان لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق بۆردومان کردووە.

- لە ماوەی ٣٤ ڕۆژدا نزیکەی ١٠٠ چەکداری حەشدی شەعبی لە عێراق کوژراون

بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو کۆکردوونەتەوە، لە ٢٨ی مانگی شوباتی ٢٠٢٦ تا ٢ی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، نزیکەی ٧٠ ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا، کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە، بەغدا و بابل.
ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە پارێزگاکانی ئەنبار، بابل و نەینەوا چڕکراونەتەوە.

ھەر بەپێی ئامارەکان لە ئاکامی ھێرشەکاندا تا ئێستا، نزیکەی ١٠٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و نزیکەی ٢٠٠ دیکەیش برینداربوون.

ھەروەھا لەنێو کوژراوەکاندا، ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی ھەن، لەوانە فەرماندەی فەوجی ٥٣ی کۆماندۆی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تەلەعفەر، یاسین محەمەد سادق ناسراو بە ئەبو تەھا تورکمانی.

- لە ھێرشەکانی ئەمریکادا حەوت و سەرباز و دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون

ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ڕابردوودا، لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بنکەی سەربازیی لە بنکەی حەبانییە، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، بۆردومان کران.

ئەو بنکە سەربازییە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەھاوبەشی تیایدا جێگیرکراون.
لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەوت سەربازی کوژران و ١٣ی دیکەیش برینداربوون.

ھەروەھا ڕۆژی ٢٨ی مانگی ئاداری ڕابردوو خاڵێکی سەربە فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە بۆردومان کرا.

لە ئاکامی بۆردومانەکەدا. فەرماندەی فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس لە شاری مووسڵ، عەقید عومەر مەحمود خەڵەف ئیسماعیل و مەفەوەزێک بە ناوی ڕافع عەبدوڵڵا ئەحمەد عەلی کوژران و پێنج پۆلیسی دیکەیش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın