باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بانگەوازی بۆ هاووڵاتیانی لە عێراق دووپات کردەوە کە وڵاتەکە جێبهێڵن
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشداریی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق دووپاتکردەوە کە دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە ڕاگەیاندراوی باڵیۆزخانەكهدا ئاماژە بەوە کراوە ڕەنگە "میلیشیا تیرۆریستە عێراقییەکان"ی سەر بە ئێران، لە ماوەی ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پیلانی ئەنجامدانی هێرشیان لە ناوەندی بەغدا هەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگهشهی ئەوە کراوە کە ئێران و "میلیشیا تیرۆریستە" پەیوەندیدارەکانی، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و لە نێویشیاندا هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوە کراوە ئەو گرووپانەی باس دەکرێن، جگە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی، کۆمپانیا، زانکۆ، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، ژێرخانی وزە، هۆتێل، فڕۆکەخانە و ئەو شوێنە جیاوازانەی دیکە کە وا دادەنرێت پەیوەندیان بە ئەمریکاوە هەبێت، دامەزراوەکانی عێراق و ئامانجە مەدەنییەکانیش بکەنە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە میلیشیاکان بە مەبەستی ڕفاندنی ئەمریکییەکان دەکەنە ئامانج، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کراوە دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
