عێراق

پرۆژە ياساى نوێى هەڵبژاردنى عێراق لە پەرلەمان پەسەند كرا

- كورد كە خاوەنى ٥٨ كورسييە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، پرۆژە ياساكە دژ بەخۆيان دەزانن هەربۆيە دانيشتنەكەيان بايكۆتكرد.

24.12.2019 - نوێکردنەوە : 25.12.2019
پرۆژە ياساى نوێى هەڵبژاردنى عێراق لە پەرلەمان پەسەند كرا

Baghdad

بەغدا - AA

"ياساى نوێى هەڵبژاردن" كە يەكێك بوو لە داواكارييە سەرەكييەكانى خۆپيشاندەرانى دژ بە حكومەتى عێراق لە ئەنجوومەنى نوێنەران پەسەندكرا.

بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانەوە وەرگيراوە، پرۆژە ياساى نوێى هەڵبژاردن كە چەند هەفتەيەكە بووەتە جێگەى مشتومڕى لايەنەكان ئەمڕۆ لە دانشتنێكى ئەنجومەنى نوێنەراندا خوێندنەوەى بۆكرا و خرايە دەنگدانەوە.

ئەو پرۆژە ياسايەى كە فراكسيۆنە كورديەكان دژ بەخۆيانيان زانى بۆيە دانيشتنەكەيان بايكۆت كرد هەربۆيە لە كۆى ٣٢٩ ئەندام ١٨٤ پەرلەمەنتار ئامادەى دانشتنەكە بوون و پرۆژە ياساكە بە زۆرينەى دەنگ پەسەندكرا.

سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق محمەمەد حەلبوسى، رايگەياند كە ئەو پرۆژە ياسايەيان لەسەر داواكارييەكانى خۆپيشاندەران ئامادەكردووە.

- بايكۆتى دانيشتنەكە لەلايەن فراكسيۆنە كورديیەكانەوە

فراكسيۆنە كورديیەكان، نارەزايەتييەكانيان لە رێگەى نووسراوێكى هاوبەشەوە بڵاوكردەوە و تێدا رايانگەياند كە لە نێو پرۆژە ياساكەدا داواكارى كورد بە هەند وەرنەگیراوە، بە تايبەتى لە ماددەكانى ١٥ و ١٦ى پرۆژە ياساكەدا.

بە گوێرەى ماددەى ١٥ى پرۆژە ياساكە ناوەندەكانى هەلبژاردن لە بازنەى شارۆچكەكان دياريدەكرێن و ئەو كەسەى لە هەر شارۆچكەيەك زۆرترين دەنگ بهێنێت دەبێتە ئەندام پەرلەمان، ماددەى ١٦ش كە بە دڵى كورد نييە، كۆتاى ژنانە كە كراوە بە ٢٥% .

پارتە سياسييە كوردیيەكان خاوەنى ٥٨ كورسين لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın