عێراق

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک، دەیڤید شینکەر و شاندێکی یاوەری کرد.

Sarmand Hameed  | 09.01.2020 - نوێکردنەوە : 10.01.2020
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک، دەیڤید شینکەر و شاندێکی یاوەری کرد.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکان و دیالۆگی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی بە ھاوکاریی و پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لە دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە و نەبوونی عێراق بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێی ھێزە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، کردەوە.

پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی فیدرال، خۆپیشاندانەکان و داواکاریی خۆپیشاندارانی عێراق، پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın