سەرکۆماری عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری نوێی ئێران
عەبدولـلەتیف ڕەشید بۆ ڕابەری نوێی ئێران، موجتەبا خامنەیی: "ئومێدی دەخوازێن کە قۆناغی داھاتوو، ببێتە وێستگەیەک بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ و زاڵکردنی لۆژیکی دانایی و گفتوگۆ بە جۆرێک ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلی ئێران دەستەبەر بکات".
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری نوێی ئێران و ڕاگەیاند کە ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە.
عەبدولـلەتیف ڕەشید لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی کردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری نوێی ئێران.
لە پەیامەکەدا، ھاتووە: "ئومێدی دەخوازێن کە قۆناغی داھاتوو، ببێتە وێستگەیەک بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ و زاڵکردنی لۆژیکی دانایی و گفتوگۆ بە جۆرێک ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلی ئێران دەستەبەر بکات".
ھەروەھا سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە و ڕاشیگەیاندووە کە عێراق پاڵپشتی لە ھەموو ئەو ھەوڵانە دەکات کە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ و ھێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە خراوەنەتەگەر، لەپێناو بەھێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
