جيهان

هاکان فیدان بۆ هاوتا ئێرانییەکەی: پێشێل کردنی کایەی ئاسمانیی تورکیا جێگەی قبووڵ نییە

Sümeyye Dilara Dinçer  | 10.03.2026 - نوێکردنەوە : 10.03.2026
هاکان فیدان بۆ هاوتا ئێرانییەکەی: پێشێل کردنی کایەی ئاسمانیی تورکیا جێگەی قبووڵ نییە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە پێشێل کردنی کایەی ئاسمانیی تورکیا جێگەی قبووڵ نییە و، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارە پێویستەکان دژی ئەمە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە وەرگیراون، وەزیری دەرەوە فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عێراقچی ئەنجام دا.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدافیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێشێل کردنی کایەی ئاسمانیی تورکیا بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و ئاماژەی بەوەش کرد ئەنقەرە هەموو ڕێکارە پێویستەکان بەرامبەر بەمە دەگرێتە بەر.

فیدان باسی لەوە کرد پێویستە هەموو لایەنەکان لەو هەنگاوانە دوور بکەونەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد ئەو مووشەکانەی بەرەو کایەی ئاسمانیی تورکیا ڕۆیشتوون سەرچاوەکەیان ئێران نەبووە و، لێکۆڵینەوەی ورد و بەرفراوان لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın