عێراق

ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە رۆژھەڵاتی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دەست پێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 26.12.2021 - نوێکردنەوە : 27.12.2021
ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە رۆژھەڵاتی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دەست پێ کرد.

دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێنج میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە دەست پێ کردووە.

بەپێی رایگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکە.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın