گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "تورکیا لە نزیک و بە هەستیارییەوە چاوەدێری پەرەسەندنەکان لە کەرکووک دەکات"
"ئاشتی و سەقامگیری کەرکووک کە خاوەنی پێکهاتەیەکی ئەتنیکی و ئایینی تایبەت بە خۆیەتی و مودێلێکی بچووککراوی عێراقە، بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەموو عێراق گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئونجو کەچەلی لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لەمەر ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و نارەزایەتییەکان لە شارەدێی ئالتوون کۆپرو (پردێ)، ڕایگەیاند، تورکیا "لە نزیک و بە هەستیارییەوە"چاوەدێری پەرەسەندنەکان دەکات.
کەچەلی لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاو کردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە "چاوەڕوانی بنەڕەتی" تورکیا ئەوەیە کە هاوخوێنە تورکمانەکان بە شێوەیەکی شایستە بەشدار بن لە پێکهاتەی سیاسی و دەوڵەتی عێراق، هاتووە: "ڕەچاوکردنی ئەم بابەتە لە هەموو دامودەزگاکانی کەرکووک و لەسەرووی هەمووشیانەوە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە، گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە".
کەچەلی وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە، دانانی بەڕێوەبەرێک کە تورکمان نەبێ لە شارەوانی (شارەدێی) ئاڵتوون کۆپرو سەر بە کەرکووک کە دانیشتووانەکەی بە چڕی تورکمانن، نیگەرانی و نائومێدی بە حەقی تورکمانەکانی لێ کەوتووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "ئاشتی و سەقامگیری کەرکووک کە خاوەنی پێکهاتەیەکی ئەتنیکی و ئایینی تایبەت بە خۆیەتی و مودێلێکی بچووککراوی عێراقە، بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەموو عێراق گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە".
لە کۆتاییدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئونجو کەچەلی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، "پەرسەندنەکان لە کەرکووک، لە لایەن دەوڵەتەکەمانەوە لە نزیکەوە و بە هەستیارییەوە چاودێری دەکرێت".