جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە سەدا ٨٠ی خێزانەکان لە غەززە دەستیان بە ئاوی پاک ناگات"

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک ڕایگەیاند کە پێویستە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە سەرجەم ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە.

Şerife Çetin, Mahmut Nabi  | 06.03.2024 - نوێکردنەوە : 07.03.2024
نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە سەدا ٨٠ی خێزانەکان لە غەززە دەستیان بە ئاوی پاک ناگات"

New York

نیویۆرک ــ AA

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک ڕایگەیاند کە لە سەدا ٨٠ی خێزانەکان لە غەززە، دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو یارمەتییە خۆراکییانەی کە پێشکەش بە خەڵکی غەززە دەکرێن بەراورد بە پێدوایستییەکانیان زۆر کەمن و داوای کرد کە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە سەرجەم ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشدا کە بەردەوامی ھێرشەکانی سەر غەززە، کاریگەریی لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دروست دەکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوبەشەکانی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، پێویستیان بە دەستەبەرکردنی ئاسایش ھەیە.

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک ڕاشیگەیاند کە لە سەدا ٨٠ی خێزانەکان لە غەززە، دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın