نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئامادەین پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە عێراق بکەین"
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە عێراق بکات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان ڕایگەیاند کە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لانکەی شارستانیین.
محەمەد حەسان لەمیانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی مێپس لە دھۆک گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە عێراق بکات.
گوتیشی: "ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لانکەی شارستانیین"
باسی لەوەش کرد کە پێویستە گەنجانی عێراق ڕوو لە سودوەرگرتن لە زانست و تەکنەلۆژیا بکەن، ھەروەھا پێویستە لە عێراق نەوەیەک بێتە ئاوارەوە کە دوور بێت لە تایفەگەری.
ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە پێویستە لە عێراق، ڕیز لە دەستوور بگیرێت و فیدراڵیی تیایدا چەسپاو بێت.
گوتیشی: "داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە عێراق دەکەم کە ھاووڵاتییان لە ناکۆکییەکان دوور بخەنەوە".
