
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
عێراق لە ٢٨ی ئابدا، لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی میوانداری رێکخستنێکی کرد کە لە رووی سمبوولیەوە گرنگ بوو.
کۆنفرانسی هاریکاری و هاوبەشی بەغدا کە هەریەک لە تورکیا، ئێران، کوێت، سعوودیە، ئوردن، قەتەر، میسر، ئیمارات، فەڕەنسا لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن تیایدا نیشاندا بە میوانداری عێراق بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسەدا کە بەشداربووان پشتیوانیان لە هەوڵەکانی حکوومەتی بەغدا کرد بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق و بەیەکەوە کارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا، رۆژەڤەکانی وەک یەکخستنی هەوڵە هەرێمیی و نیشتمانییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری هەرێمیی تیایدا تاوتوێ کرا و، بەدەر لە وڵاتانی ناوچەکە، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەشداری کرد و تەنانەت رۆڵێکی چالاکی گێڕا لە رێکخستنی کۆنفرانسەکەدا کە ئەوەیش بووە مایەی سەرنج.
ماکرۆن کە ئەوە دووەم جارە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سەردانی عێراق دەکات کە ئەمریکا لە کۆتایی ساڵدا سەربازانی شەڕکەری تێدا دەکێشێتەوە، دەیەوێت ئەو بۆشاییە بقۆزێتەوە کە دوای کشانەوەکە دروست دەبێت و، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە هەوڵی زیادکردنی هەژموونێتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠دا کوێت لە لایەن سەدام حوسێنەوە داگیرکرا، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ناوچەکەدا گەیشتە خاڵی پچڕان و، لە ساڵی ٢٠٠٣شەوە تا ئێستا کە لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکراوە رووبەڕووی تیرۆریزم، ململانێی مەزهەبی و نەژادی، گەندەڵی، حکوومەتە شکستخواردووەکان، تیرۆریزمی داعش و دۆخی خراپی ئابووریی بووەتەوە و میوانداری نەکردنی کۆنفرانسی لەو شێوەیە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە تا ئێستا، رێکخستنی کۆنفرانسێکی لەو شێوەیە لەم کاتەدا هەنگاوێکی گرنگە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه لێك بدرێته‌وه كه ٤٠ رۆژی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا موسته‌فا كازمی وه‌ك گونجاوترین به‌ربژێر ده‌ربكه‌وێت. له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌م شێوه‌یه‌دا كازمی ئامانجی ئه‌وه‌یه پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی رێككه‌وتن له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بخاته روو و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاریگه‌ری فه‌ڕه‌نسا بكات. كازمی هه‌روه‌ها ماكرۆنی به "دۆستێكی گرنگی عێراق" ناو برد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هاوبه‌شێتی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به‌رده‌وام ده‌بێت. ماكرۆنیش كه كازمی وای بۆ ده‌چێت له قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانییه‌كانی بۆ عێراق به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و وزه و بواره‌كانی دیكه كه پێویسته بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق، نیشانی دا كه دوای ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق و بواری ئه‌منیدا فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت له كێكه ئابوورییه‌كه‌ی عێراق بخوات. به تایبه‌ت پرۆژه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی، پرۆژه‌ی میترۆی به‌غدا و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌ن.
سه‌ردانی پێشووتری ماكرۆن بۆ به‌غدا له ٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بوو له ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ بۆ واشنتۆن كه له‌وێ رایگه‌یاند ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق كه‌م ده‌بنه‌وه. ئه‌م سه‌ردانه‌ی ماكرۆن كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كازمی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌وه، وا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا كه به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییییه بێت كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دروست ده‌بێت. له‌م رووه‌وه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عێراق له كۆتایی ئه‌م ساڵدا، ئه‌وه له ئارادایه فه‌ڕه‌نسا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له عێراق پته‌و بكات. وا ده‌خوێندرێته‌وه سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا كه كاری راوێژكاری و مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق ده‌كه‌ن له رێگای چالاككردنی رۆڵی ناتۆ له عێراق هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێز بدات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ژموونی مێژوویی فه‌ڕه‌نسا نه‌یتوانیووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت له سووریا چالاك بێ، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا هه‌رچه‌ند له پرسی له‌كارلادانی ئیداره‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵوێستیشی جدی بووبێت له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، تواناكانی خۆی له‌و وڵاته به راده‌یه‌كی گرنگ له‌ده‌ست دا. باسكردن له گرنگیپێدان به عێراق و دانانی كاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆ له سووریا وه‌ك هه‌وڵه‌كانی ماكرۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه فه‌ڕه‌نسا ده‌ربكه‌وێته‌وه، لێك ده‌درێته‌وه. جگه له چالاكی ئابووری له‌وانه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ هاوسێی سووریا ئاسانتر بێت. پێویسته ئاماژه به‌وه‌یش بدرێت كه ئێرانیش له چالاكییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له عێراق هه‌سارانه.
سەردانەکانی بۆ ھەولێر و مووسڵ
ماکرۆن، لە دوای لووتکەکەی بەغدا لە میانی پەیوەندییەکانی لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پێشووی ھەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و بەرپرسە کوردەکانى عێراق کۆبوویەوە. رازاندنەوەی قەڵای ھەولێر و ئەو رێگایەی کە ماکرۆن تێیدا تێدەپەڕێت بە ئاڵای فەڕەنسا و پەیامەكانى بەخێرھاتن، پێشوازیکردنى ماكرۆن كە درەنگانێكى شەو گەيشت بە رێورەسمێکی ئاست باڵا لە فرۆکەخانەی ھەولێر، دەرچوون بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی کە خۆی لێیدەخوڕی و بایەخدانێکی جیددی بە سەردانەکە لەلایەن بەرپرسان و مێدیاکارانەوە، سەرنجی بۆ سەر پەیوەندیی نزیکی نێوان فەڕەنسا ھەرێمی کوردستان راکێشا.
لە کاتێدا بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی پاڵپشتیی ماکرۆنیان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا کە لە دوای ریفراندۆمى سەربەخۆیی ساڵی ٢٠١٧دا تووشیببوویەوە، ماکرۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە دۆستایەتییەکی تایبەت لە نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان ھەیە و پاڵپشتیی خۆی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش نوێکردەوە.
ئەگەری ھەیە، کوردی عێراق، لە حاڵەتی دەرچوونی ئەمریکا لە وڵاتەكە کە بەھۆی ئەوەی پاڵپشتی ریفراندۆمەکەی نەکرد و رێگەی لە ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نەگرت بەوە تۆمەتباری دەکەن کە ئەوانی بە تەنھا جێھێشتووە، وەکو وڵاتێکی رۆژئاوایی کە پەیوەندی مێژوویان ھەیە و لە کاتی قەیراندا دووبارە پاڵپشتییان پێشکەش دەکات ھەڵسەنگاندن بۆ فەڕەنسا بكەن.
کوردەکانی عێراق کە لە بڕیاری ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری عێراق لە ساڵی ١٩٩١ و داگیر کردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا سوودمەند بوون. لەوە نیگەرانن کە لەکاتی کشانەوەی ئەمریکا-دا رووبەڕووی هەڕەشەکانی داعش و حەشدی شەعبی ببنەوە. بەڵام سەرکۆماری فەڕەنسا لەڕێی ئەم سەردانەیەوە هەوڵیدا پەیامی ئەوە بە کوردەکانی عێراق بدات کە ئەگەر ئەمریکا-ش بکشێتەوە، تەنها نین.
لە لایەکی دیکەشەوە ماکرۆن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری مووسڵ ئەوەی ئاشکرا کرد کە قوتابخانە و کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا لەو شارە دەکرێنەوە، هەروەها لە شاری بەغدا سەردانی مزگەوتی شیعەکان و لە شاری مووسڵ سەردانی مزگەوتی سوننەکانی کرد. لەگەڵ ئێزدی و مەسیحییەکانیش بەجیا کۆبووەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە فەڕەنسا دەیەوێت هەژموونی خۆی لە نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی عێراق، باشتر بکات. ماکرۆن لە کاتی سەردان کردنی شاری مووسڵ جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە و هەوڵیدا لەم رێگەیەوە بەڵێنی پاراستن و دڵنیایی بداتە ئەو پێکهاتە ئایینیانەی عێراق کە ترسی ئەوەیان هەیە دوای کشانەوەی ئەمریکا رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەرهەڵبداتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، بەرلەوەی بچێتە هەولێر، لە میانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، باسی لەوە کرد کە ئەگەر ئەمریکا-ش بکشێتەوە ئەوا تا کاتێک عێراق پێویستیبێت سەربازانی فەڕەنسا لە عێراق دەمێننەوە. پێشتریش ناوبراو لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا و کاتێک ئەمریکا بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق دا، سەدانی بەغدا-ی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و حکوومەتی ناوەندی کۆبووەوە. لە ئێستاشدا ئەم سەردانەی ماکرۆن هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی سەربازەکانی لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا و هەوڵدەدات لە رێی ئەم سەردانانەوە هەژموونی وڵاتەکەی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لەسەر عێراق و حکوومەتی خۆجێیی باکووری عێراق زیاد بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن