"سوپای ئیسرائیل تیمەکانی تەندروستی کردووەتە ئامانجی کۆمەڵکوژییەکانی لە کەرتی غەززە"
- بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە، سوابتە: "لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا، ١٥٧ پزیشک، ٣٦٦ پەرستار، ١٠٣ کارمەند دەرمانساز و ٢٥٤ یاریدەدەری پزیشکی کوژراون".

Gazze
غەززە ــ AA
بە درێژایی ٢٢ مانگەدا لە شەڕی کۆمەڵکوژى لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل تیمەکانی تەندروستی کردووەتە ئامانجی کە بەھۆیەوە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە قووڵتر کردووەتەوە، ھەروەھا سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە خراپتر بووە.
کوشتن و برینداربوونی کارمەندانی تەندروستی لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و لەبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، مونیر بەریش ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە، سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لەناوببات.
مونیر بەریش لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تێلیگرام" نووسیوویەتی: "کوشتن و دەستگیرکردنی پزیشک و پەرستاران، بەشێکە لەو کۆمەڵکوژییەی کە لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دژبە کەرتی تەندروستی ئەنجام دەدرێت".
- بە ئامانجگرتنی تیمەکانی پزیشکی لە کەرتی غەززە
لە ماوەی ٢٢ مانگی ڕابردوودا، تیمەکانی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕاستەخۆ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج کە ئەوەش بە "تاوانی جەنگ ھەژمار دەکرێت".
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە، ئیسماعیل سوابتە لە دیمانەیەکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا، ١٥٧ پزیشک، ٣٦٦ پەرستار، ١٠٣ کارمەند دەرمانساز و ٢٥٤ یاریدەدەری پزیشکی کوژراون".
ڕاشیگەیاند کە ھەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە تا ئێستا، ٣٦٢ کارمەندی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون کە لەنێویاندا، ٨٨ پزیشک ھەیە.
جەختی لەوەش کردووە کە بە ئامانجگرتنی کارمەندانی تەندروستی، "ھاووڵاتییانی مەدەنی لە مافی چارەسەر و چاودێری تەندروستی بێبەش دەکات وەک لە پەیماننامەکانی جنێڤدا ھاتووە و کارەساتی مرۆیی قوڵتر دەکاتەوە.
- بەئامانجگرتنی ژێرخانی تەندروستی لە کەرتی غەززە
کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە، ئەوەش بەھۆی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و کەلوپەل کە ڕێگە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان دەگرێت کە ئەوەش وای کردووە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان نەتوانن خزمەتگوازری پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکەن.
مونیر بەریش ئاماژەی بەوەشدا کە لە ١٢ی ئابی ئەمساڵەوە تا ئێستا لە کۆی ٣٨ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە، تەنھا ١٥یان دەتوانن خزمەتگوازری پێشکەش بە ھاوولاتییان بکەن، چونکە نەخۆشخانەکانی دیکە لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
ھەر لەوبارەیەوە حکوومەتی غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٤٤ ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس و ٥٤ ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانیی لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە بە ھۆی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی کەرتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکەدا بەڕێژەی ٣٠٠ لەسەدا کەمبووەتەوە.
- دۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە
بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە، زیانێکی زۆری بەر نەخۆشەکان و بریندارەکاندا کەوتووە و ھەر لەوبارەەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، چەندین جار ھۆشداری داوە کە نەخۆشەکان بەھۆی کەمی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکییەوە گیان لەدەست دەدەن.
ھەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە، ئیسماعیل سوابتە ئاماژەی بەوەدا کە لەئیستادا، ١٨ ھەزار بریندار لە کەرتی غەززە پێویستیان بە دەرمان ھەیە لە کاتێکدا لە کۆی چوار ھەزار بریندار ٨٠٠یان کەمئەندام بوون کە ٧١٨یان منداڵن.
ھەروەھا نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاندووە کە ٢٢ ھەزار نەخۆش لە غەززە پێویستیان بەوە ھەیە کە بۆ چارەسەرکردن ببرێنە دەرەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕێگایان پێ نەدا ئەو نەخۆشانە بچنە دەرەوەی کەرتی غەززە.
باسی لەوەش کردووە کە بەھەمان شێوە، ١٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە کەرتی غەززە، تووشی شێرپەنجەبوون و بەھۆی نەبوونی چارەسەرەکانیانەوە مەترسی مردنیان لەسەرە و ٣٥٠ ھەزار نەخۆشی درێژخایەن بەھۆی نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن