دۆناڵد ترەمپ: "ئەردۆغان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان زۆر نایاب بوو، زۆر یارمەتیدەر بوو، کەسێکی زۆر بەڕێزە، وڵاتێکی زۆر بەھێز و سوپایەکی زۆر بەھێزی ھەیە".

New York
نیویۆرک ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە شاری شەرم شێخ لە میسر دەکات، بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "سەرکۆمار ئەردۆغان زۆر نایاب بوو، زۆر یارمەتیدەر بوو، کەسێکی زۆر بەڕێزە، وڵاتێکی زۆر بەھێز و سوپایەکی زۆر بەھێزی ھەیە".
ڕاشیگەیاند: "ئەردۆغان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە".