تورکیا: "دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی خاوەن سەروەریی دەرگای ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە"
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "ئەرکی برایانە و مرۆیی ئێمەيە تا کۆتایی بەرگریی لە مافی گەل و دەوڵەتی فەڵەستین بکەین".

Budapest
بوداپێست ــ AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی خاوەن سەروەریی و یەکپارچە، دەرگای ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و بەبێ کردنەوەی ئەو دەرگایە، ئاشتی ڕوو لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناکات".
نوعمان کورتوڵموش لە میانی کردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەنگاریا گوتی: "دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی خاوەن سەروەریی و یەکپارچە، دەرگای ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و بەبێ کردنەوەی ئەو دەرگایە، ئاشتی ڕوو لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناکات".
گوتیشی: "ئەرکی برایانە و مرۆیی ئێمەيە تا کۆتایی بەرگریی لە مافی گەل و دەوڵەتی فەڵەستین بکەین".
ڕاشیگەیاند کە تورکیا لە سەرجەم پلاتفۆرمەکاندا، بەردەوام دەبێت لە نوێنەرایەتیکردنی گەلی فەڵەستین".
جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل بەرامبەر فەڵەستنییەکان لە غەززە بوەستێندرێن کە بەھۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠ ھەزار فەڵەستین کوژراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن