حەماس تەواوی دیلە ئیسرائیلییە زیندووەکانی لە کەرتی غەززە ڕادەستی خاچی سوور کرد

Ramallah
ڕامەڵڵا - AA
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل، حەماس لە خاڵی دووهەمی ڕادەستکردن ١٣ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی شاندی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد، بەمەیش تەواوی دیلە ئیسرائیلییە زیندووەکانی ناو کەرتی غەززەی ئازاد کرد.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، حەماس دیلە ئیسرائیلییەکانی لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە ڕادەستی شاندی خاچی سوور کردووە.
بە ڕادەستکردنی ئەم ١٣ دیلە ئیسرائیلییە بە شاندی خاچی سوور، حەماس هەموو ئەو ٢٠ دیلە ئیسرائیلییە زیندووەی لە کەرتی غەززە بوون، ئازاد کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن