حەماس دەستیکرد بە ڕادەستکردنی دیلە ئیسرائیلییەکانی ناو غەززە بە شاندی خاچی سوور

Quds
قودس - AA
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە غەززە، حەماس حەوت کەسی لەو ٢٠ دیلە ئیسرائیلییەی ئازاد دەکرێن، ڕادەستی شاندی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، دیلەکان لە ٣ خاڵەوە لە شاری غەززە و دێر بەلەح و خان یونس، قۆناغ بە بە قۆناغ ئازاد دەکرێن.
ناوی ئەو دیلانەی لە قۆناغی یەکەمدا ئازاد کراون، بریتین لە ماتان ئەنگرێست، ئەلۆن ئۆھیل، گوی گیلبۆع-دالال، گالی بیرمان، زیڤ بیرمان، ئیتان مۆر و ئۆمری میران.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە حەماس نزیکەی کاتژمێر ١٠:٠٠، بەشێکی دیکەی دیلەکان ئازاد دەکات.