جيهان

حەماس: "لیستی ناوی فەڵەستینییەکانمان کە بڕیارە ئازاد بکرێن ڕادەست کرد"

Muhammed Emin Canik  | 09.10.2025 - نوێکردنەوە : 09.10.2025
حەماس: "لیستی ناوی فەڵەستینییەکانمان کە بڕیارە ئازاد بکرێن ڕادەست کرد"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

حەماس بڵاویکردەوە دوای ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، لیستی ناوی ئەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەی کە خوازیارن ئیسرائیل ئازادیان بکات، ڕادەست کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لیستی ناوی ئەو هاووڵاتيیە فەڵەستینییانەی بڕیارە بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە چوارچێوەی ئەو پێوەرانەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا لەسەر ڕێککەوتوون، ئازاد بکرێن، گەیەندراوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوی ئەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەی ئازاد دەکرێن، بکرێت و دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان، ناوەکان بڵاودەکرێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو ئەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا دەستبەسەرن، کاری لە پێشینەی حەماسن و ھەوڵەکان بەردەوام دەبن تا دوایین دیلی فەڵەستینی ئازاد دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın