جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئێستا کاتی ئەوەيه ڕێگا بدرێت بەشێوەیەکی فراوان یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە غەززە"

Saber Ghanem Ibrahım Eıd  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 14.10.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئێستا کاتی ئەوەيه ڕێگا بدرێت بەشێوەیەکی فراوان یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە غەززە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێستا کاتی ئەوەيە ڕێگا بدرێت بەشێوەیەکی فراوان یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە غەززە.

کۆمیسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، فیلیپ لازارانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، نووسیوویەتی: "لە کۆتاییدا، ڕۆژێکی پڕ لە ھەستی ئەرێنی و دیداری خێزانە ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان (لەگەڵ کەسوکارەکانیان) دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە تاریکی، تروسکایی ھیوایان بەخشیووە".

ڕاشیگەیاندووە کە ئێستا کاتی ئەوەیە، داھاتوویەکی ئاشتی لە ڕێگەی چارەسەرکردن و دادپەروەری و دانپێدانانی یەکترەوە (ئیسرائیل-فەڵەستین)، بنیات بندرێت.

ھەروەھا نووسیوویەتی: " ئێستا کاتی ئەوە ڕێگا بدرێت بەشێوەیەکی فراوان یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕێگای (UNRWA)وە، بگەیەندرێنە غەززە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın