جيهان

میری قەتەر ھیوای خواست لووتکەی شەرم شێخ هاوکار بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ کێشەی فەڵەستین

Raşa Evrensel, Gülşen Topçu  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 14.10.2025
میری قەتەر ھیوای خواست لووتکەی شەرم شێخ هاوکار بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ کێشەی فەڵەستین

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ھیوای خواست لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ هاوکار بێت لە چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین بە شێوەیەکی گشتگیر، دادپەروەرانە و بەردەوام.

لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، شێخ تەمیم ئاماژەی بەوە کرد کە دڵخۆشن بە ئەنجامە ئەرێنییەکانی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ.

میری قەتەر هیوای خواست لووتکەکە ببێتە دەستپێکێک بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لە داھاتوودا ئەنجام دەدرێن و ئەو چاوەڕوانییانە دێننەدی کە گەلی غەززە ھەیانە و، هاوکار دەبێت لە گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر، دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ کێشەی فەڵەستین.

شێخ تەمیم ئاماژەی بەوە کرد چاوەڕوانن گشت لایەنەکان پابەند بن بەو ڕێککەوتنە ھاوبەشەی بەدەست ھاتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın