دوای هێرشی مووشەکی ئێران، لە ئاسمانی تەل ئەبیب دەنگی تەقینەوە بیسترا
Quds
قودس - AA
دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا ئێران هێرشی مووشەکی ئەمجامداوە، لە ئاسمانی تەل ئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و ناوچەکانی دیکە دەنگی تەقینەوە بیسترا.
لە کاتێکدا ئێران ڕایگەیاند هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکردووە، سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە مووشەکەکان لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کراون و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هەوڵی تێکشکاندنیان دەدەن.
دوای گەیشتنی مووشەکەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل، بەتایبەتی لە تەل ئەبیب لێدرا و چەندین تەقینەوە لە ئاسماندا ڕوویان دا.
دەزگای فریاگوزاریی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود ڕایگەیاند کە بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان هیچ بریندارێک دەستنیشان نەکراوە.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە بەرپرسانی سەربازی بڵاویان کردەوە، ئێران دوای ١١ کاژێر پشوو هێرشەکەی ئەنجام داوە و لەم وەجبەیەدا ژمارەیەکی کەم مووشەک ئاڕاستە کراون و، هیچ مووشەکێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر ئیسرائیل نەکەوتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
