"بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ کاریگەری نابێت لەسەر سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق"
راوێژکاری سەرکۆماری عێراق، ئیسماعیل حەدیدی: "بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەھیچ شێوەیەک کاریگەریی نابێت لەسەرسەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق".

Arbil
ھەولێر ــ AA
راوێژکاری سەرکۆماری عێراق، ئیسماعیل حەدیدی رایگەیاند، بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19، بەھیچ شێوەیەک کاریگەریی نابێت لەسەرسەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق.
ئیسماعیل حەدیدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پێشھاتی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق دوا و رایگەیاند کە سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق دواناخرێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجام دەدرێت و گوتی:
"ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە پاپای ڤاتیکان بەردەوامە".
راوێژکاری سەرکۆماری عێراق، ئیسماعیل حەدیدی گوتیشی: "بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ، بەھیچ شێوەیەک کاریگەریی نابێت لەسەرسەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق".
چاوەڕوان دەکرێت پێنجی مانگی ئاداری داھاتوو پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس سەردانی عێراق بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن