جيهان

ئەکتەری ئیرلەندی کانینگھام:​​​​​​ "وەک مرۆڤێک ئەوەی دەرهەق بە فەڵەستینییەکان دەکرێت قبوڵ ناکەم"

ئەکتەری ئیرلەندی، لیام کانینگھام: "وەک مرۆڤێک، ئەوەی دەرهەق بە فەڵەستینییەکان دەکرێت قبوڵ ناکەم. هەر لەبەرئەوەیە لێرەم".

Şenhan Bolelli, Lejla Biogradlija  | 01.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
ئەکتەری ئیرلەندی کانینگھام:​​​​​​ "وەک مرۆڤێک ئەوەی دەرهەق بە فەڵەستینییەکان دەکرێت قبوڵ ناکەم"

Spain

بەرشەلۆنە - AA

ئەکتەری ئیرلەندی، لیام کانینگھام کە لە کەشتیگەلی جیهانی سومود (Global Sumud Flotilla) دایە، کە بە پاڵپشتی زیاتر لە ٤٤ وڵات بەمەبەستی ھاوپشتی فەڵەستین و شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل بەڕێکەوتووە، ئاماژەی بەوە کرد کەشتیگەلەکە پێداویستییەکانی خەڵکی غەززەیان هەڵگرتووە وەک پێداوستی تەندروستی، کەرەستەی پاککەرەوە، شیری منداڵ و ئەندامی دەستکردی جەستە بۆ منداڵان.

ئەکتەری بەناوبانگ کانینگھام، کە لە فیلمە ناسراوەکانی وەک تایتانیک، مومیا، ئیرلەندی و زنجیرەی یاریی تەختەکان ڕۆڵی بینیوە، پێش ئەوەی لە شاری بەرشەلۆنای ئیسپانیاوە لەگەڵ بەلەمەکانی سەربە کەشتیگەلی ھاوکاریی مەدەنی نێودەوڵەتیی کە بە ناوی کەشتیگەلی جیهانی سومود پێکھێنراوە، بەرەو غەززە بەڕێبکەوێت، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.

کانینگھام ڕایگەیاند: "پێش ھەموو شتێک من مرۆڤم، وەک مرۆڤێک، ئەوەی دەرهەق بە فەڵەستینییەکان دەکرێت قبوڵ ناکەم. هەر لەبەرئەوەیە لێرەم".

هەروەها کانینگھام باسی لەوە کرد کە کەشتیگەلەکە کۆمەڵێک پێداویستی بۆ خەڵکی غەززە هەڵگرتووە و، گوتی: "کەشتیگەلەکە پێداویستییەکانی خەڵکی غەززەیان هەڵگرتووە وەک پێداوستی تەندروستی، کەرەستەی پاککەرەوە، شیری منداڵ و تەنانەت ئەندامی دەستکردی جەستە بۆ منداڵان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın