جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦٣ ھەزار و ٥٥٧ كەس

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە ٩٨ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون و ٤٠٤ی دیکەش برینداربوون.

Yakoota Al Ahmad  | 01.09.2025 - نوێکردنەوە : 02.09.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦٣ ھەزار و ٥٥٧ كەس

Gazze

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦٣ ھەزار و ٥٥٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ٩٨ فەڵەستینی کوژراون ٤٠٤ی دیکەیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١١ ھەزار و ٤٢٦ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ٤٨ ھەزار و ٦١٩ کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٣ ھەزار و ٥٥٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٦٠ ھەزار و ٦٦٠ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın