جيهان

ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی برسێتییەوە لە غەززە بەرزبووەوە بۆ ٣٤٨ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، نۆ کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.

Yakoota Al Ahmad  | 01.09.2025 - نوێکردنەوە : 03.09.2025
ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی برسێتییەوە لە غەززە بەرزبووەوە بۆ ٣٤٨ کەس

Gazze

غەززە ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٨ کەس.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، نۆ کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا، سێ منداڵ ھەن.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٨ کەس کە ١٢٧یان منداڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın