جيهان

ئەمریکا زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی دیکەی کردە سەر یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر باکوور و ناوەڕاستی یەمەن.

Murat Başoğlu  | 05.05.2025 - نوێکردنەوە : 05.05.2025
ئەمریکا زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی دیکەی کردە سەر یەمەن

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

حووسییەکان ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، سەنعای پایتەخت و پارێزگای سەعدە باکووری یەمەنیان کردووەتە ئامانج.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردوەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر سەنعای پایتەخت و پارێزگای سەعدە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک ناوچە لە سەنعا و پارێزگای سەعدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.

کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە گەمارۆی ئاسمانییان خستووە سەر ئیسرائیل.

دوێنێ گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع ڕایگەیاندبوو: "داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی دەکەین کە لە پێناو سەلامەتی فڕۆکەکانیان و پاراستنی گیانی سەرنیشنەکانیان، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی دوژمنی تاوانبار (ئیسرائیل)، ھەڵبوەشێننەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın