ئێران: ''ژمارەی ئەوانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٨٦٧ کەس''
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، حوسێن کرمانپوور بڵاوی کردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨٦٧ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کرێکارانی ئێران (ILNA)، کرمانپوور زانیاریی لەم بارەیەوە خستووەتەڕوو و، ڕایگەیاندووە: "ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە ٨٦٧ کەسە، لە کۆی پێنج هەزار و ٩٤٦ بریندار چارەسەری دوو هەزار و ١٨٤ کەسیان لە نەخۆشخانە جیاوازەکان بەردەوامە".
کرمانپوور ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلدا، زیاتر لە سەدا ١٢ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ژنن.
پێشتر مانگی سووری ئێران ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلدا ٧٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
