جيهان

ئافرەتێکی فەڵەستینی: "ئیسرائیل بە کوشتنی ھاوسەرەکەم ژیانی ئیمەی لەناوبرد"

- ئەندامێکی ھەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی فەڵەستین بەناوی محەمەد شەعلان لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل لە دەوربەری بنکەیەکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکانی ئەمریکا لە خان یونس باشووری کەرتی غەززە کوژرا.

Nour Mahd Ali Abuaisha  | 25.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
ئافرەتێکی فەڵەستینی: "ئیسرائیل بە کوشتنی ھاوسەرەکەم ژیانی ئیمەی لەناوبرد"

Gazze

غەززە ــ AA

بەھۆی گولـلەیەکی سەربازانی ئیسرائیل، ژیانی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی فەڵەستین، محەمەد شەعلان کوژایەوە، دوای ئەوەی ھەوڵی دا بژێوی ژیان بۆ پێنج منداڵەکەی دابین بکات.

ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، محەمەد شەعلان لە کاتی چوونی بۆ بنکەیەکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، تاکو خۆراک بۆ خێزانەکەی بھێنێت، بەڵام لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکرا و بەھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

محەمەد شەعلان پەنای بردە بەر ئەو ناوەندانەی کە ئیسرائیل کردوویەتی بە تەڵەی کوشتن کە فەڵەستینییەکان بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکانیان لە برسێتی ڕوویان لێ دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی محەمەد شەعلان ھەستی بە مەترسییەکان کرد، بەڵام بڕیاری دا ژیانی خۆی بکاتە قوربانی بۆ بەدەستھێنانی پارچە نانێک کە ناڵەی منداڵە برسیەکانی کەم بکاتەوە، بەڵام لە بری ئەوە بە تەرمەکەی لەسەر شانی فەڵەستینییەکان گەڕێندرایەوە ماڵەوە.

کوڕە گەورەکەی (کە ناوی ئاشکرا نەکراوە) لە کاتێکدا فرمێسکی دەڕشت بۆ ڕۆیشتنی باوکی قسەی کرد و گوتی: "باوکم پێش ئەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە پێی ڕاگەیاندووە کە بەرەو بنکەیەکی دابەشکردنی یارمەتی مرۆیی دەڕوات، بۆ ئەوەی ھەندێک خۆراکمان بۆ بھێنێت، بەڵام ئەو ڕۆیشت و نەگەڕایەوە، تا ئەو کاتەی ھەواڵی شەھیدبوونیمان پێگەیشت".

- "ئیسرائیل بە کوشتنی ھاوسەرەکەم ژیانی ئیمەی لەناوبرد"

ھاوسەرەکەی محەمەد شەعلان بە ناوی مەیسا جەودە (٣٣ ساڵ) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "ھاوسەرەکەم بەرەو بنکەیەکی دابەشکردنی یارمەتی مرۆیی ئەمریکی ڕۆیشت، بۆ ئەوەی خۆراک بۆ منداڵەکانمان بھێنێت".

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە منداڵەکانیان (کە ناوی ئاشکرا نەکراوە)، تووشی دۆخێکی تەندروستی زۆر سەخت بووە و پێویستی بە چاندنی میزڵدان ھەیە و مەترسی لەکارکەوتنی گورچیلەی لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی کە بەھۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردنەوە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، تووشی بەدخۆراکی بووە.

گوتیشی: "دوای ئەوەی قەرزەکان لەسەرمان کەڵەکە بوون و ھۆکارەکانی دابینکردنی خۆراکمان نەما، ھاوسەرەکەم ڕووی لە بنکەیەکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە خان یونس کرد بۆ ئەوەی خۆراکمان بۆ بھێتێت کەچی بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا".
باسی لەوەش کرد: "سوپای ئیسرائیل بە کوشتنی ھاوسەرەکەم ژیانی ئیمەی لەناوبرد".

- " ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە، بوونە تەڵە بۆ کوشتنی فەڵەستنییەکان"

دایکی محەمەد شەعلان ڕایگەیاند کە کوڕەکەی، باشترین یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی فەڵەستین بوو.

ئاماژەی بەوەشدا کە دۆخی ئابوورییان زۆر خراپە و ناتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکات.

گوتیشی: "ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە، بوونە تەڵە بۆ کوشتنی فەڵەستنییەکان تا بۆ وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی ڕوو لەو بنکانە نەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın