توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ھەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە گەلی فەڵەستینی برا دەکەین"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەوڵی زیاتر دەدات، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بھێندرێت بە کۆمەڵکوژی لە غەززە.

Yasemin Kalyoncuoğlu, Yılmaz Öztürk  | 27.03.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ھەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە گەلی فەڵەستینی برا دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە گەڵی فەڵەستینی برا دەکات.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە پێشبڕکێی خۆشترین دەنگی قورئان خوێن کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتی: "تورکیا ھەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە گەلی فەڵەستینی برا دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی ئیسرائیل، تەنانەت لە مانگی ڕەمەزانیشدا درێژە بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە غەززە دەدات كە ئەوەش وای كردووە لەگەڵ بەردەوامی بێدەنگی ھێزە زلھێزەکانی ڕۆژئاوا، لووتبەرزییەکەی زیاتر دەبێت و گوتی: "تورکیا ھەوڵی زیاتر دەدات، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بھێندرێت بە کۆمەڵکوژی لە غەززە".

ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆعان داوای لە وڵاتانی موسڵمان کرد یەکبگرن و واز لە جیاکاری بێھنن لەسەر بنەمای نەژادی و ھەرێمیی.

ڕوونیشیکردەوە، حکوومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٩ی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو چووە واری جێبەجێکردنەوە، پێشێبلکردووە و بەم دواییانە ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکردووەتەوە.

گوتیشی: "ئیسرائیل بە ئەنقەست نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان و کارمەندانی تەندروستی لە غەززە دەکاتە ئامانج کە بەھیچ شێوەیەک نابێت لە کاتی جەنگیشدا ئەو کارە بکرێت".

سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە بەڕێژەی ٨٠ لە سەدای غەززە بەھۆی بۆردمانەکانی ئیسرائیلەوە، وێرانکراوە.

دووپاتیشی کردەوە کە تورکیا لە ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و کەناڵەکانی دیپلۆماسی و سیاسەتی پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و دادپەروەریی، تا کۆتای بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی برایانی فەلەستین.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın