سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا
- پێکدادانەکان لە ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکانی لەگەڵ تاوتوێ کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا.
بە پێی ئەو زانیارییەی کە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا و دوایین پەرەسەندنەکان تاوتوێ کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لەم قۆناغە هەستیارەدا لە پاڵ عێراقدا دەبێت و لەسەر خەباتی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە کردەوەیەک کە بۆ ساڵانێک ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات، بەردەوام دەبێت و جەختی لەوەش کردەوە کە، جووڵەی ئەم دوایانەی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی و گرووپەکانی دیکە کە لەگەڵین، لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند کە تورکیا لە هەوڵێکی چڕدایە کە پێکدادانەکان لە ناوچەکە کۆتایی پێ بێت و (لایەنەکان) بگەڕێنەوە بۆ دانوستان.
لە پەیوەندییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لەسەر گرنگی قۆناغی "تورکیای بێ تیرۆر" کرد.
