نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بۆ پێنج ھەزار و ١٦٣ دۆلار بەرزبووەوە
بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی باشێکی زۆری ئەو باجە گومریگییانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە سەپیندراون، ھەروەھا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی زێڕیان لە بازاڕەکاندا بەرزكردەوە.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ماوەی سێ ھەفتەیە نرخی زێڕ لە بازارەکاندا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و لەئێستادا نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە، پێنج ھەزار و ١٦٣ دۆلار.
دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی باشێکی زۆری ئەو باجە گومریگییانەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپەوە سەپیندراون، ھەروەھا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی زێڕیان لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بۆ پێنج ھەزار و ١٦٣ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمە بۆ سێ ھەفتەیە لەسەر یەکتر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.
