Heman Hussein Yaseen
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ههولێر - AA
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ھێمن ھەورامی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە و باری تەندروستی جێگیرە.
ھێمن ھەورامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بووە.
ھێمن ھەورامی لە پۆستەکەیدا نووسیوویەتی ''دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە ئەمڕۆ، ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو. باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتی ھەموو لایەکتان''.
ئەمە لە کاتێکدا کە ماوەی چەندین رۆژە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.