Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
هەکاری - AA
لە هەکاری ئەو 63 هێسترەی کە لەگەڵ ژمارەیەک گومانلێکراودا لەئۆپەراسیۆنێکدا بەمەبەستی رێگرییکردن لە کاری قاچاخچێتیی دەستاین بەسەرداگیرا، دەفرۆشرێن.
ئەو هێسترانە 3 مانگ لەمەوبەر لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی جەندرمەدا لەسەر سنووری عێراق و ئێران و تورکیادا لەگەڵ ژمارەیەک پێداویستیی دیکەی قاچاخچێتییدا دەستیان بەسەرداگیرا و دوای گرتنە بەری رێوشوێنی یاسایی بڕیارە بفرۆشرێن.
ئەوەش زانراوە کە هێسترەکان پشکنینیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە لەهەکاری بۆ کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە بڕی 35 هەزار و 381 لیرەی تورکی بفرۆشرێن.
ئەو کەسەی کە ئەرکی چاودێرییکردنی هێسترەکانی پێ سپێردراوە ئاماژە بەوەدەکات سەرەڕای ساردیی کەش و هەوا بەڵام ئەوان بەشێوەیەکی باش ئاگایان لەهێسترەکانە و بەردەوام هاووڵاتییان دێن بۆ تەماشاکردنیان.