Azat Muhammet
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
دهۆک - AA
ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى دهۆک لە لێژنەى دەست نیشانکردنى زیانەکانى ئامێدى، رزگار سدقى نێروەیى لە لێدوانێکى بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "بەداخەوە پەکەکە بەردەوامە لە تیرۆرکردنى هاووڵاتییانمان و دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێت ئەمڕۆش چەند گەنجێکى لە سنوورى گوندەکانى ئامێدی گولـلـە باران کردووە کە بە هۆیەوە یەکێکیان دەست بەجێ گیانى لە دەستدا بۆ ماوەى چەندین کاتژمێر دووانیان دەستگیر کرد".
نێرەوەیی گوتىشی: "ئەو گەنجانە خەڵکى ناوچەکەن و بە مەبەستى راوکردنى ئاژەڵى کێوى چوونەتە سنوورەکە، کەچى پەکەکە بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەستى کردووە بە تەقە، ئەگەر ئەو گەنجانە خۆیان نەپاراست بایە لە دەستڕێژییەکانى پەکەکە بێگومان هەموو گەنجانەکان سنوورەکە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر دەکران، ئەمە ئەزموونێکى تاڵە چەندین جارە بەدەست پەکەکەوە ئەم خەم و ناسۆرییە دەچێژین. ئێمە چەندین لێکۆڵینەوەمان کردووە تا ئێستا بۆ هیچ لایەکمان ئاشکرا نەبووە کە پەکەکە بۆچى دەست لە جەرگ سووتاندنى دایکمان هەڵناگرێت".
دوو لەو گەنجانەى بۆ ماوەى چەندین کاتژمێر لەلایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کراون و دواتر ئازاد کراون، بەڵام هەڕەشەیان لێکراوە و ناتوانن هیچ زانیارییەک بدرکێنن و تەنانەت ناوێرن ناوەکانیشیان ئاشکرا بکەن، تەنها ئەوە دەڵێن کە پەکەکە مەترسیدارە ئەگەر شتێک باس بکەین دەکوژرێین.