Ramal Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
وان - AA
بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە رێگای هاتوچۆی ٣٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی وان، بەدلیس و هەکاری داخران.
بەهۆی کاریگەری ئەو بەفرەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە وان باریووە رێگەی هاتوچۆی ٧٩ گوند و ٨٤ دێ داخراوە.
تیمەکانی شارەوانی وانیش بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقام و ناو کۆڵانەکان لە بەفر. تاکو ئەمڕۆ بەیانی رێگەی ٢٦٣ شەقامیان لەکۆی ٤٢٥ شەقام کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی دورستبوونی زوقم بەشێکی رێگای هاتوچۆی هەکاری - وان هاتوچۆکردن سەختی تێکەوتووە. تیمەکانی رێگاوبانیش بەردەوامن لە تواندنەوەی زوقمی سەر رێگاکان.
بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵەی بەفریشەوە رێگای نێوان وان - ئاگری لە ناوچەی تەندرورەک داخرا.
هەروەها بەهۆی بەفربارینەوە لە پارێزگای بەدلیس رێگای هاتوچۆی ١٥ گوند داخران.
بەهۆی بەفربارینی پڕتاوەوە لە پارێزگای مووش رێگەی هاتوچۆی ٩٩ یەکەی نیشتەجێبوون داخرا.
پارێزگای هەکاری لەو شەپۆلی بەفربارینە بێبەش نەبووە کە بەهۆیەوە رێگەی شەش گوند و ١٧ دێ داخراون.
لە تەواوی ئەو پارێزگایانەدا تیمەکانی پاککردنەوەی بەفر و کردنەوەی رێگاکان، تیمەکانی رێگاوبان بەچڕی لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کردنەوەی رێگای شەقام و کۆڵانەکان.