Hemin Hüseyin
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ههولێر-AA
ئیوارەی ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەیانی 15-6-2018 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە لە سەرتاسەری كوردستان.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی، عەبدوڵڵا وەیسی گوتی: "بەهۆی ئەوەی لیژنە لاوەکییەکان لە شاری سلێمانی و لەسەر چیای گۆیژە، لەکاتی ئێوارەدا مانگیان بینیووە، بۆیە سبەی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.