سلێمانی.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی رەمەزان
- موسڵمانان له شاری سلێمانی بۆ خوێندنی نوێژی جهژن روویان له مزگهوتهكانی شارهكه كرد و دوای نوێژكردن جهژنه پێرۆزهیان لێكتر كرد.
As Sulaymaniyah
دوای بەڕێکردنی مانگی رەمەزان و بە ئەنجام گەیاندنی یەکێک لەو فەرزانەی خوای گەورە لەسەر موسڵمانان فەرزی کردووە کە رۆژووی مانگی رەمەزانە، لە کۆتایی ئەو مانگەدا موسڵمانان بۆ خۆشی دەربڕین لە سەرکەوتنیان لەو مانگەدا و بە ئەنجامگەیاندنی فەرزێکی گەورە کە لەلای خودا پاداشتێکی زۆری ھەیە، جەژن دەکەن و خۆشی دەردەبرن.
لە شاری سلێمانی کە ژمارەیەکی زۆر مزگەوتی تێدایە، لە بەرەبەیانی جەژندا دەنگی تەکبیر و سەدای جەژن لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە بەرز دەبێتەوە و موسڵمانان بە کۆمەڵ روو لە مزگەوتەکان دەکەن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی نوێژی سونەتی جەژن.
گوتاربێژی مزگەوتەکان باسیان لە گەورەیی مانگی رەمەزان و سەرکەوتنی موسڵمانان لە بەئەنجامگەیاندنی رۆژووی ئەو مانگە و پاداشتی خودای گەورە بۆ رۆژووەوانان کرد، ھەروەھا داوایان لە موسڵمانان کرد لەم جەژنەدا برایەتی و یەکڕیزی بپارێزن و گیانی لێبوردەیی و لێخۆشبونیان ھەبێت.
لە مزگەوتی دارولسەلام لە شاری سلێمانی ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان ئامادەی نوێژی جەژن بوون، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکە، عیرفان رەشید لە بارەی جەژنەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" جەژنی رەمەزان یەکێکە لەو دوو جەژنەی کە پێغەمبەری خودا ( د.خ) دیاری کردووە بۆ ئومەتەکەی کە لەو رۆژەدا خۆشی دەرببڕن و فەرمووی بۆ ئەوەی جولەکەش بزانن کە ئێمەش رۆژێکمان ھەیە لە ئاینەکەی خۆماندا رۆژێکمان ھەیە بۆ خۆشی دەربڕین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.