20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
جارێکی دیکە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران رەتدەکاتەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێت پەنابەران بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
لە بەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی پەنابەرانەوە بڵاوکراوەتەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، جاسم جاف رایگەیاندووە کە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران رەتدەکەنەوە و پێویستە لایەنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی پەنابەران رەچاو بکرێت.
جاسم جاف ئاماژەی بەوەشداوە کە وەزارەتەکەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان ئەو پەنابەرانە دەگەڕێنێتەوە وڵات کە خۆیان ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن.
وەزیری کۆچ و کۆچبەران راشیگەیاندووە..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.