Rewa Mahmood Hasan
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
دوای ماوەیەکی زۆر و دیار نەمانی لە کۆبوونەوە و بۆنەکاندا بەھۆی نەخۆشییەوە، ئەمڕۆ چەند وێنەیەکی نوێی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ھاوسەری سەرکۆماری کۆچکردووی عێراق، جەلال تاڵەبانی بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا سەردانی مەزاری ھاوسەرەکەی لە گردی دەباشان لە شاری سلێمانی کردووە.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کە پۆستی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ھەیە، ئێستا بەھۆی نەخۆشییەوە دوور کەوتۆتەوە و بۆ یەکەمجارە دوای ماوەیەکی زۆر لەسەر گۆڕی ھاوسەرەکەی، جەلال تاڵەبانی دەرکەوتەوە.
لەوێنەکاندا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لەسەر کورسییەک لەسەر مەزاری تاڵەبانی دانیشتووە و لە دەوروبەری چەند کەسێک لە خوشک و کەسە نزیکەکانی لەگەڵیدان.
جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و سەرکۆماری پێشووتری عێراق بوو، لە رۆژی سێی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ و بەھۆی نەخۆشییەوە و لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.