حکوومەتی ھەرێم تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووسەکانی سلێمانی شەرمەزار دەکات
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لە بارەی کوژرانی دوو رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

Arbil
لە راگەیەندراوەکەدا، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،جوتیار عادل نیگەرانی نیشانداوە و داواش لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:" بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی ھاوسەری و منداڵێکیان بەناوی ھانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان" . بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن