Rewa Mahmood Hasan
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند کە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵدەبژێردرێت ئینجا دەست دەکات بەو کارانەی کە کۆنگرە پێی سپاردوون.
لەبارەی دەنگدان لەسەر سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دەدرێت و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییش دەچێتە ئەنجوومەنەکە".
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گوایا هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرە ناڕازین، جەعفەر شێخ مستەفا گوتی: "لە هەموو شتێک ناڕازیبوون هەیە، بۆ هۆکارەکەیشی دەتوانن لە خۆیان بپرسن".
ئەمڕۆ دووشەممە، سێیەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.