سلێمانی.. سیمینارێک بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی دژبە ئافرەتان
لە چوارچێوەی هەڵمەتی توندوتیژی دژبە ئافرەتان، لقی سلێمانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگا و ناوەندە پیشەییەکانی گەشت و گوزاری سلێمانی سیمینارێکیان بۆ چالاکوانی بواری ئافرەتان، لانە محمدعلی حافز رێکخست.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
لە چوارچێوەی هەڵمەتی توندوتیژی دژبە ئافرەتان، لقی سلێمانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگا و ناوەندە پیشەییەکانی گەشت و گوزاری سلێمانی سیمینارێکیان بۆ چالاکوانی بواری ئافرەتان، لانە محمدعلی حافز رێکخست.
لە سیمینارەکەدا کە کۆمەڵێک گەنجی کچ و کوڕ بەشداربوون، باس لە هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە کرا سەبارەت بە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی بەتایبەت بەرامبەر ئافرەتان هاوکات ئاماژە درا بە کاریگەرییەکانی توندوتیژی لەنێو تاکەکان و خێزانەکان لەسەر کۆمەڵگە.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لانە محمدعلی حافز ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە لە کوڕان و کچان بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی بەتایبەت بەرامبەر ئافرەتان چەندین رینماییان بڵاوکردۆتەوە و گوتی:
''ئێمە لەنێو کۆمەڵگەکەماندا پێویستمان بە هۆشیاریی هەیە لەلایەن رەگەزی نێر و رەگەزی مێ، تاکو هەردووکیان شان بەشانی یەکتر ببنە تاکێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگە کە بێگومان ئەم جۆرە هۆشیاریانە دەبێت لەنێو پەروەردە و خوێندن و خێزاندا پەرەی پێ بدرێت، دەبێت ئێمە لەنێو منداڵانەوە دەست پێ بکەین، چونکە کاتێک منداڵێک رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە ئەمە کاریگەریی دەبێت لەسەری و دواتر لە داهاتوودا کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەش دادەنێت، ئێمە کارمان لەسەر لێکەوتەی توندوتیژی لە رووی دەروونی و جەستەییشەوە کردووە. ئێمە پێویستمان بە کچان، ئافرەتان و پیاوان و ژنانی تەندروست هەیە کە دوور بن لە توندوتیژیەوە تاکو پێکەوە بنیاتی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز بنێین بۆ داهاتوو''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن