كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق: "له خۆپیشاندانه‌كاندا ٤٦٠ کەس كوژراون"
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق بڵاویكرده‌وه کە له خۆپیشاندانه‌كانی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا كه له‌ئێستادا پێی ناوه‌ته سێیه‌م مانگییه‌وه، ٤٦٠ كه‌س كوژراون.
Iraq
به‌غدا- AA
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق بڵاویكرده‌وه کە له خۆپیشاندانه‌كانی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا كه له‌ئێستادا پێی ناوه‌ته سێیه‌م مانگییه‌وه، ٤٦٠ كه‌س كوژراون.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، عه‌لی به‌یاتی له لێدوانێكدا بۆ میدیای لۆكاڵیی عێراق، زانیاریی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه.
عه‌لی به‌یاتی باسی له‌وه‌كردووه له خۆپیشاندانه‌كان له مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا، ٤٦٠ كه‌س كوژراون و ١٧ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سیش برینداربوون.
به‌یاتی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و تووڕه‌یی خۆپیشانده‌ران به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی دانامركێته‌وه.
دوێنێ سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارییكردنی عێراق، جینین هانس پلاسخارت ئاشكرایكردبوو کە له مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٤٠٠ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون و ١٩ هه‌زاری دیکەش برینداربوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كه له یەکی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی باشووری وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامیان هەیە، رۆژی ٢٩ی تشرینی دووه‌م ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن