سياسەت, ژيان

قوباد تاڵەبانی: "دەبێت لەڕێی پەروەردەوە کار بۆ ھاوسەنگيی جێندەریی لە کوردستان بکەین"

جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی: -" سەرباری ئەوەی لە کوردستان بەراورد بە ناوچەکە یاسای باش و دامەزراوە و میدیای زۆری ھەیە، کەچی ھێشتا بەپێی ئامارەکان رێژەی توندوتیژیی دژی ژنان بەرزە".

Rewa Mahmood Hasan  | 05.12.2019 - نوێکردنەوە : 07.12.2019
قوباد تاڵەبانی: "دەبێت لەڕێی پەروەردەوە کار بۆ ھاوسەنگيی جێندەریی لە کوردستان بکەین"

As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA

بە چاودێری جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، کۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەرەکانی یەکسانیی جێندەریی لە زانکۆکانی ھەرێمی کورستان، لە ھۆتێل ھای کرێست لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا قوباد تاڵەبانی گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند کە ھوشیاری کۆمەڵایەتی بەرامبەر پرسی یەکسانیی جێندەریی لاوازە و پێویستە لەڕێی پەروەردەوە کار بۆ ھاوسەنگیی جێندەریی لە کوردستان بکەن، پێشنیاریشی کرد وانەی تایبەتیی بۆ دابنرێت لە خوێندنگەکان.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی لە کوردستان بەراورد بە ناوچەکە یاسای باش و دامەزراوە و میدیای زۆری ھەیە، کەچی ھێشتا بەپێی ئامارەکان رێژەی توندوتیژی دژی ژنان بەرزە و ھێشتا ئەگەر سیستمی کۆتا نەبێت ژمارەیەکی کەمی ژنان دەتوانن بچنە پەرلەمان، تائێستاش ھوشیاری کۆمەڵایەتی بۆ پرسی یەکسانیی جێندەریی لاوازە.

جێگری سەرۆکوەزیران بەشێکی زۆری ھۆکاری نا یەکسانیی جێندەریی بۆ لایەنی کولتوور گەڕاندەوە کە دەبێت لەڕێی پەرەوردەوە ئەم خاڵە لاوازە کولتوورییە راست بکرێتەوە. ھەر لەم چوارچێوەیەدا داوایکرد کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە بکرێت کە ئایا تا چەندە درووستە پرسی یەکسانیی جێندەریی و ھەندێک پرسی ھاوشێوەی دیکەی وەک ژینگە پارێزیی بکرێنە وانەی پەرەوەردەیی و ھەر لە پۆلی یەکەمەوە لە خوێندنگاکاندا بخوێندرێن.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی ئابووری سەربەخۆی ژنان کرد لە پرسی ھاوسەنگیی جێندەردا و رایگەیاند: دەبێت بە ھەموو لایەکەوە بە حکوومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ھاندەر بن و ژنان رۆڵی زیاتر ببینن لە بازاڕی کاردا.

قوباد تاڵەبانی داوای لە ژنان و رێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ تاوتوێکردنی ئەو بیرۆکانەی یارمەتیدەر دەبن لە پێناو ھاوسەنگیی جێندەریدا، پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمیشی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی ھەر بیرۆکە و پڕۆژەیەک کە خزمەت بە یەکسانیی جێندەریی بکات.

لەلای خۆیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئەمەل جەلال لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان بەھەماھەنگیی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ھاوکاری ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەرەکانی یەکسانیی جێندەریی لە زانکۆکانی ھەرێمی کورستان بەڕێوەچوو.

ئەو گوتی،"ئەمڕۆ لە رێگەی ئەم پانێڵانەوە ئامانجمان گفتوگۆ کردنە لەسەر یەکسانیی جێندەر و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم پرسە، ھاوکات چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندانی ئەو بوارە و دیاری کردنی ھەنگاوەکانی داھاتوومانە کە چۆن کار بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın