Bilgin S. Şaşmaz,Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
شیكاگۆ - AA
پێشانگای رینێسانس كه ماوه‌ی 30 ساڵه له ویلایه‌تی ویسکۆنسین باکووری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌لی ئه‌وه به سه‌ردانكه‌رانی پێشانگاكه ده‌به‌خشێت كه رۆژێك له سەدەکانی ناوەڕاستی ئه‌وروپادا به‌سه‌رببه‌ن.
پێشانگای رینێسانس كه له كۆتایی ههفتهكاندا له شاری كینۆشای ویلایه‌تی ویسكۆنسین ده‌كرێته‌وه، هه‌زاران كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌مریكاوه رووی تێده‌كه‌ن.
به‌درێژایی ساڵ له كۆتایی نۆ هه‌فته‌دا پێشانگاكه كراوه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی بكات كه تیایدا هه‌ر له شێوازه‌كانی خواردن و شانۆ و نمایشی سه‌رنجڕاكێشی سه‌ده‌ی شازدەههم نمایش ده‌كرێت.
سه‌ردانكه‌ران سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی شانۆ و نمایشه جۆراوجۆره‌كانی پێشانگاكه ده‌گه‌ڕێن.
كارمه‌ند و هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربووی پێشانگاكه جلوبه‌رگی تایبه‌تیان پۆشیووە و له‌چوارچێوه‌ی پێشانگاكه‌دا چه‌ندین جۆری پێشبڕكێ سازده‌کرێت.
له‌مساڵدا، ته‌نها دوو كۆتایی هه‌فته‌ی دیكه پێشانگاكه كراوه ده‌بێت و بلیتی پێگه‌یشتووان به 29 دۆلار و 95 سه‌نت و بلیتی منداڵان به 11 دۆلار و 50 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.