Ramal Abdullah Mahmood
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
هاتای – AA
پەنابەرانی سووری دەستیان کرد بە گەشتکردن بۆ وڵاتەکەیان بە مەبەستی بەسەربردنی جەژنی قوربان لەناو کەسوکاری خۆیان لە رێگەی دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزی قەزای رەیحانڵی سەر بە پارێزگای هاتای.
لە بەیانی زووەوە پەنابەرانی سووری روو دەکەنە دەروازەکە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی پاسپۆرت، بەڵگەی تۆمارکردن و ناسنامە و کارتی تێپەڕین، رێگەیان پێ دەدرێت بە سنووردا تێبپەڕن.
لە کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتەکەیان خێزانە سوورییەکان دەبینران کە بە چەند پارچە کەلوپەلێکەوە ملی رێگایان گرتبوو.
گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لەو دەروازە سنوورییەوە تاکو ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.