Muhammet Ali Kemal
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ یک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام بە درێژایی ئەو رۆژە بۆ ٥٢ دۆلار و ٩٣ سەنت بەرز بوویەوە. بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل لەو نەوتە بە ٥٢ دۆلار و ٨٣ سەنت دەستیپێکرد و لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ەوە لەسەدا ٠.٤١ی نرخەکەی لەدەستدا و بۆ ٥٢ دۆلار و ٦١ سەنت دابەزی. هاوکات نەوتی خاوی تێکساس بە ٤٨ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لەدوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو ژمارەی بیرە نەوتەکان لە ئەمریکا ئاشکراکرا، نرخی نەوت بەرەو هەڵکشان چوو. بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیای بەیکەر هیوز پێنج بیرە نەوت لەماوەی هەفتەی رابردوودا لەو وڵاتە پڕکراونەتەوە.
شیکەرەوان پێیان وایە کۆبوونەوەی بانکە ناوەندییەکان کە بڕيارە رۆژانی ٢٤و ٢٥ی ئەم مانگە لە ویلایەتی ویۆمینگی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، دەبێتە گرنگترین مژاری بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
هاوکات چاودێریی ئامارەکانی ستۆکی نەوت لە ئەمریکا کە بڕیارە ئاشکرابکرێت لە لایەن بازاڕەکانی نەوتەوە دەکرێت.