Ramal Abdullah Mahmood
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
کرکلارەلی – AA
بینینی تۆوی تەماتەیەک کە لە شلیک دەچێت لە گوندی ئۆڤاجک لە قەزای لولەبورگاز دەبێتە هۆی سەرسووڕمان.
حوسەین شیفال دوای ئەوەی کیلۆیەک تەماتە لە خانووی پلاستیکی هاوسێیەکیان دەکڕێت و لە چێشتخانەی ماڵەوە دایدەنێت لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ خوانی ئێوارە و کەرتکردنی تەماتەیەکدا کە تۆوەکەی زۆر لە شلیک دەچێت دایکی بانگی شیفال دەکات.
حوسەین شیفال بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە یەکەمجار وایزانیووە شلیکە و سەری زۆر سوڕماوە. ئاماژەی بەوەشدا کە تامی ئەو بەشەی تەماتەکە ترش و تونە.