Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
پاریس - AA
تاوەری ئیفێل كه هێمای سەرەکی پاریسی پایته‌ختی فەڕهنسایه، شه‌وی رابردوو بۆ هاوخه‌میی خه‌ڵكی حه‌له‌ب ره‌شی پۆشی.
به‌بڕیاری سه‌رۆك شاره‌وانیی پاریس، ئانا هیدالگۆ كاتژمێر 8:00ی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی فەڕه‌نسا، گڵۆپەکانی تاوەری ئیفێل كوژێنرایه‌وه.
ئانا هیدالگۆ لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی هاوخه‌میی خه‌ڵكی پاریس بۆ خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا كه لهسهختییهكی زۆردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، گڵۆپەكانی تاوەری ئیفێل-یان كوژاندووه‌ته‌وه".
له‌ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "به‌م هه‌نگاوه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ بێته ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر تراجیدیای مرۆیی شاری حه‌له‌ب".