Abdullah Söylemez
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
ئاگری – AA
کۆشکی مێژوویی ئیسحاق پاشا لە قەزای دۆغوبایەزید سەربە پارێزگای ئاگری لە وەرزی بەهاردا، سپی پۆشیووە و پێشوازی لە سەردانیکەران دەکات.
ئەم کۆشکە کە ناوی خراوەتە لیستی میراتی کاتی یونیسکۆ، لەسەر گردێک بونیاد نراوە کە چوار دەوری چیای بەرزە، مزگەوت، ژمارەیەک ژوور، گڵکۆ و حەوشەی ناوەوە و دەرەوە، دیوان و ژمارەیەک هۆڵ لەخۆ دەگرێت.
بە چوونی ٢٩٥ هەزار و ٦٠٠ سەردانیکەر بۆ ئەم کۆشکە لە ساڵی رابردوودا، ژمارەی سەردانیکەران گەیشتە بەرزترین ئاست. بەفربارین و سپیپۆشینی کۆشکەکە لە وەرزی بەهار و مانگی رەمەزاندا بووەتە جێی سەرنج و سەردانیکەران رووی تێ دەکەن و وێنەی لەوێ دەچرکێنن.
نوران تاتار کە لە چۆروم'ەوە هاتووە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند بونیادنانی کۆشکێکی لەم جۆرە لە بەرزایی زۆر بووەتە جێی سەرنجی و گوتی: "لەو کاتەدا هونەری تەلارسازی ئاوا پێشکەوتووبووە، بە راستی جێی سەرسووڕمانە هەڵکۆڵینی بەردەکان و رازاندنەوەیان بەم جۆرە".
نوران تاتار سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە دەیەوێت جارێکی دیکەیش لەگەڵ نەوەکانی بێتەوە و سەردانی کۆشکەکە بکات.
لای خۆیشەوە نەڤین ئاکیڵدز کە لە ئەسکیشەهیرەوە هاتووە ئاماژەی بەوە دا کە سیپۆشینی کۆشکی ئیسحاق پاشا زۆر ئەفسوناوییە و گوتی: "ئێرە دیمەنێکی زۆر دڵڕفێنی هەیە و منارەکەی سەرنجڕاکێشە".